سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری سبەی دەگەنە داڤۆس

بە پێی بڕیاری پێشوو ، سبەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کە پێک هاتوون لە بەرپرسانی سیاسی و ئابوری دەگەنە پایتەختی سویسڕا .
وا بڕیار لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆسدا کە هاوکات یادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنی دەکاتەوە ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانەی ئەم کۆڕبەندەدا چاوی بە هەر یەک لە دۆنا ڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکا و ئانتۆنیۆ گۆتێرێزسکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بکەوێت و لە گەڵیان کۆبێتەوە .
بەشداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس لە سەر داوای فەرمی وڵاتانی پیشەیی و ئابووری جیهان بووە .
هەر لەم کۆڕبەندەدا بڕیارە نێچیرڤان بارزانی وتارێکی تایبەت پێشکەش کات کە لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەراست و کێشەکانی ئێستای بەردەم پرۆسە ئاشتیەکان دەبێت .