کوژراوانی هێرشەمووشەکیەکەی یەمەن گەیشتە ١١٦ کەس

 

 

لە هێرشێکی مووشەکیدا کە دوینێ کرایە سەر مزگەوتێک لە شاری مارب لە یەمەن ١١٦ کەس کوژران و زیاتر لە ١٤٧ کەسیش بریندار بوون .

 

ئەو مزگەوتە کرابووە ناوەندێکی ڕاهێنانی سەربازی هێزەکانی سەر بە سەرۆک کۆماری فەرمی ئێستای یەمەن  و لە کاتی نوێژی جەمەعەتدا هێرشەکە ڕووی داوە

 

وەزارەتی دەرەوەی سعوودیا ئەو هێرشە بە کردەوەیەکی تیرۆریستی ناو دەبات و دەڵێت ئەوە کاری میلیشیاکانی حووسی سەر بەئێرانە ، هاوکات سعوودیا گووتی ئەو کارە دەبێیتە هۆی سارد بوونەوەی گفتوگۆکان بۆ گەیشتن بە ئاشتی .

 

میلیشیا حووسیەکانی سەر بە ئێران تا ءیستا هیچ کاردانەوەیەکیان لەمبارەوە نەبووە

Back to top button