وەزیری دارایی واژۆی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست كرد
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، واژۆی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست كرد.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند: وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا، واژۆی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست كرد.
لە دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا جگە لە فەرمانبەرانی میلاکی سەر دامودەزگا فەرمییەکان، هەزاران فەرمانبەر هەن کە بە شێوەی گرێبەست لەگەڵ حکوومەتدا کار دەکەن.