وەزیری دەرەوەی بەلجیكا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

كەمێك پێش ئێستا وەزیری دەرەوەی بەلجیكا بەسەردانێكی رەسمی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و دواتریش سەرداین هەرێمی كوردستان دەكات.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ فیلیپ گۆڤین وەزیری دەرەوەی بەلجیكا كە هاوكات وەزیری بەرگریشە، گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەلایەن محەمەد حەكیم وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لێكرا و وا بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق كۆبونەوەو دیداری هەبێت، لەسەر دۆخی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی هەر دوو وڵات.

لەدرێژەی گەشتەكەیدا وەزیری دەرەوەی بەلجیكا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵانی هەرێم كۆدەبێتەوە.

 

Back to top button