سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا دەکات

 

برۆنۆ ئوبێرت باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە لایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا .

 

یەکەم تەوەری ئەم کۆبوونەوە تەرخان کرا بۆ چۆنیەتی بەردەوامی پەیوەندییەکانی هەمە لایەنە لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی فەڕەنسادا .

 

دۆخی هەنووکەیی ناوچەیی و عێراق بە گشتی و ناسەقامگیری ئاسایشی ناوخۆیی عێراق و بەردەوامی خۆپیشاندانەکان بەشێکی تری بابەتەکانی پێوەندیدار بوون .

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێرای ئەوەی سەقامگیر بوونی ئیستای عێراقی وەک خاڵێکی گرینگ دەستنیشان کرد ، هاوکات ئاماژەی بەوەشدا لە پێک هێنانی نوێی حکومەتدا ، هەرێمی کوردستان یەک لە مەرجەکانی پشتیوانی لە حکومەتی نوێ جێبەجێکردنی دەستوور دەبێت بۆ ئەوەی بەو مکانیزمەوە بتواندرێت هەولێر و بەغدا کێشەکانی یاسایی خۆیان چارەسەر بکەن .

 

لە کۆتاییدا باڵیۆزی فەڕەنسا وێرای ئەوەی ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرە پێدانی پێوەدنییەکان لە گەڵ هەرێم و بەغدا ڕاگەیاند گوتیشی پشتیوانی کردنی سەربازی ئێمە بۆ سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت تا کۆتایی هاتن بە هەڕەشەکانی تیرۆر و هەموو هەڕەشەکانی داعش

Back to top button