مۆڵەتی کڕینی گاز و کارەبا لە ئێران بۆ عێراق درێژ دەکرێتەوە
رۆژنامەی وۆڵ ستریت ژوورناڵ لە زمان چەند بەرپرسێکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات ، ئەمریکا مۆڵەتی کرینی گاز کارەبا لە ئیران بۆ عێراق درێژ دەکاتەوە .
پێشتر لە ساڵێک لەمبارەوە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاندبوو ، لە بەر ئەوەی عێراق هاوپەیمان و دۆستی ئەمریکایە ، رەچاوی بارودۆخەکەی دەکەیین و سەقامگیری ئەو وڵاتە بەلامانەوە گرینگە .
لە یەکەم رۆژی دەستپێکی گەمارۆکانەوە ، ئەمریکا ماوەی ٤٥ رۆژی بۆ عێراق دیاری کرد ، کرێنی کارەبا و گاز لە ئێران ڕابگرێت بەڵام بەردەوام ماوەکەی درێژ دەکاتەوە