سیستان: داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات
لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشادانەکان لە عێراق و دیاریکرنی محەمەد عەلاوی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، مەرجەعی باڵای شیعە داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات لە عێراق.
لە گوتاری ئەمڕۆ هەینی ئەحمەد سافی نوێنەری عەلی سیستانی پەیامی سیستانی خوێندەوەو داوای لە بەرپرسانی عێراق کرد، کە هەڵبژاردنی پێشوەختە بکەن بۆ دەرباز بوونی عێراق لەوکێشەیی تێی کەوتووە.
نوێنەری سیستانی سەرکۆنەی توندووتیژیەکانی دژ بە خۆپیشاندەرانی کردوو داوای کرد کە هێزە ئەمنیەکان خۆپیشاندەران بپارێزن، چونکە هیچ بیانووێک بۆ پارێزگاری نەکردن لە خۆپیشاندەران نیە.
سیستانی جهختیكردهوه، پێویسته له كهشێكی ئارامدا ههڵبژاردنی پێشوهخته ئهنجام بدرێت و دهبێت حكوومهتی نوێی عێراق متمانهی خهڵك بهدهستبێنێت.