بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی ڕەشید لە بەغدا تیرۆر کرا
دوای ئەوەی بەهۆی خۆپیشاندانەکانی عێراق نائارامیەکان لە بەغدا و ناوچەکانی دیکە درێژەی کێشا و لە نێویدا دیاردەی کوشتن و رفندن زیاتر پەرەی سەندووە، لەم چوارچێوەیە ئەمڕۆ بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی رەشید لە بەغدا کوژرا.
میدیاکانیعێراق بڵاویانکردۆتەوە کە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 11-2-2020 نزار زەنون ئەلتائی سەرپەرشتیاری گشتی كەناڵی ئاسمانیی رەشید لە ناوچەی (حەی جامعە) لە خۆرئاوای شاری بەغدا تیرۆركراوە.
رونیشكراوەتەوە، نزار زەنون دوای ئەوەی لەلایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە تەقەی لێكراوە، دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
هەر بەپێی ئەو زانیاریانە، هێزێكی ئەمنی گەیشتونەتە شوێنی روداوەكە و گەمارۆی ناوچەكەیان داوە، لێكۆڵینەوەكانیشیان دەستیپێكردوە.