ئەمریكا هێرشدەكاتە سەر چین

وەزیری بەرگری ئەمریكا هێرشدەكاتە سەر وڵاتی چین و رایدەگەیەنێت، دەبێ چین پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەكان بێت. دەشڵێت: چین هەڕەشەیە بۆ سەر ئەمریكا و هاوپەیمانەكانمان بۆیە پەرە بە سیستمی موشەك و بەرگری دەدەین.

مارك ئێسپەر وەزیری بەرگری ئەمریكا، لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن وتارێكی پێشكەش كرد و رەخنەی زۆری لە سیاسەتەكانی وڵاتی چین گرت و رایگەیاند “چین پرۆژەی رێگای ئاوریشم بەكاردەهێنێت بۆ ئەوەی گوشار بخاتە سەر وڵاتان”.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو تەكنەلۆژیایەی كە چین بەدوایدا دەگەڕێت و بەرهەمی دەهێنێ، هەڕەشەكانی بۆ سەر هاوپەیمانەكان زیاتر دەكات، ئەمەش وا دەكات كە ئێمە زیاتر پەرە بە سیستمی موشەكی و بەرگریمان بدەین.

مارك ئێسپەر داواشی كرد، چین بێتە سەر رێگای راست و وەك وڵاتێكی ئاسایی مامەڵە بكات و رەفتارەكانی بگۆڕێت. هەروەها داواشی كرد كە پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەكان بێت.

 

Back to top button