وه‌زاره‌تی ناوخۆ چه‌ند بڕیارێك بۆ رێگری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌رده‌كات

به‌مه‌به‌ستی پێشگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و گرتنه‌ به‌ری رێوشوێنی توندی ته‌ندروستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕێارێك ده‌رده‌كات، جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌كان له‌ چه‌ند دام و ده‌زگایه‌ك به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی راده‌گرێت.

وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ بڕیارنامه‌یه‌كیدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ستی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك كه‌وتووه‌ بڕیاریداوه‌ به‌ راگرتنی بەڕێوەبردنی مامەڵەی گشت ھاووڵاتییان و بیانییەكان لەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی (ھاتووچۆ و رەگەزنامە) و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ھاتووچۆ و پاسپۆرت و رەگەزنامە و نشینگە، لە گشت پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان تا 14/3/2020 لە رۆژی یەكشەممە 15/3/2020 دەست بە بەڕێوەبردنی مامەڵەی ھاووڵاتیان دەكرێت”

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوخۆ راشیده‌گه‌یێنێت كه‌ ئەو مامەڵانەی كە سزای دواكەوتن دەكەوێتە سەریان لە گشت ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی بڕگەی یەكەم دیاری كراون بە بەخشراو ئەژمار دەكرێن

ده‌قی بڕیارنامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان چەند بڕیارێكیدا:.

یەكەم:  راگرتنی بەڕێوەبردنی مامەڵەی گشت ھاووڵاتییان و بیانییەكان لەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی (ھاتووچۆ و رەگەزنامە) و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ھاتووچۆ و پاسپۆرت و رەگەزنامە و نشینگە، لە گشت پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان تا 14/3/2020 لە رۆژی یەكشەممە 15/3/2020 دەست بە بەڕێوەبردنی مامەڵەی ھاووڵاتیان دەكرێت”.

دووەم: ئەو مامەڵانەی كە سزای دواكەوتن دەكەوێتە سەریان لە گشت ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی بڕگەی یەكەم دیاری كراون بە بەخشراو ئەژمار دەكرێن”.

سێیەم: گشت فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی كە لە بڕگەی یەكەم دیاركراون بە سیستمی نیوە بە نیوە (50% بە 50% رۆژێك نا رۆژێك) دەوام دەكرێت لە كاتژمێر 8ی بەیانی تا 1ی نیوەڕۆ.

چوارەم: ئەم بەیانە تەنھا ستافی بەڕێوەبردنی مامەڵەكان دەگرێتەوە و بەڕێوەبەرەكان و بەڕێوەبەری بەشەكان و ستافی رێكخستنی ھاتووچۆی ناو شارەكان و ئێشكگر لە گشت ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە ناگرێتەوە.

پێنجەم: ئەم بەیانە لە رۆژی 4/3/2020 جێبەجێ دەكرێت.

Back to top button