هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر و سلێمانی بۆ ماوه‌ی 12 رۆژ ده‌وامیان راگرت
به مه‌به‌ستی رێگری له بڵاو بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجالی له دام و ده‌زگاكان، هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌وامی فه‌رمی بهڕێوهبهرایهتیهكانیان راگرت، تا 12 رۆژ ده‌وام ده‌وه‌ستێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر له ئاگاداری نامه‌یه‌ك هاووڵاتیان و شوفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه كه لە رۆژی 4-3-2020ەوە تا رۆژی 14-3-2020 راییكردنی مامەڵەی هاووڵاتیان لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بە هەموو بەشەكانیەوە دەوەستێت.
هەروەها به‌ڕێ،هبهرایهتی پۆلیسی هاتووچۆی ههولێرراشیگهیاندووه بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و رێگاگرتن لە بڵاوبونەوەی كۆرۆنا، ئەو بڕیارەیان داوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر جەختدەكاتەوە، ئەو هاووڵاتیانەی لەم ماوەیەدا ساڵانە یان مۆڵەتەكانیان یاخود ماوەی 60 رۆژی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلەكانیان تەواودەبێت، ئەوانە لەدوای دەستبەكاربونەوە بەبێ ئەوەی هیچ سزایەك بكەوێتە سەریان، قەرەبودەكرێنەوە.
له لایه‌كی دیكه‌وه بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بەمەبەستی خۆپارێزی و رێگری لە تەشەنەسەندنی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەپێناو سەلامەتی هەمووان، لە رۆژی چوارشەممە (4-3-2020)وە تا (15-3-2020) دەوام رادەگرێت.