به‌رپرسێكی دیكه‌ی ێران تووشی كۆرۆنا بوو
دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا بڵاو بووه‌وه ئێران یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین حاله‌تی تووش بوو به ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا تۆماركرا، چه‌ند به‌رپرسێك تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و به هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كیان گیانیان له ده‌ستدا ئه‌مڕۆش به‌رپرسێكی دیكه‌ی ئێرانی تووشی كۆرۆنا بوو.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، حوسێن شێخولئیسلام، راوێژكاری محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، دوێنێ دووشەممە پشكنینی بۆ كراوە و دەركەوتووە كە توشی كۆرۆنا بووە، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه ڤایرۆسه‌كه له ئێران زۆر ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌و گومان ده‌كرێت چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی ئێرانی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بن.
هه‌ر له باره‌ی ڤایرۆسه‌كه رێكخراوی تەندروستیی جیهانیی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكانیش رایگەیاند، فەرمانبەرێكیان لە ئێران توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، بەڵام رەوشی تەندروستیی جێگیرە.