به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر: هیچ حاله‌تێكی تووش بوو به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر تۆمار نه‌كراوه‌

دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند ئه‌كاونت و په‌یجێكی سۆشیالمیدیا وا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ حاله‌تێكی تووش بوو به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هیچ حاله‌تێكی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر تۆمارنه‌كراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: “لە چەند ئەکاونت و پەیجی سۆشیال میدیا هه‌واڵی بێ بنه‌ما بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ کە گوایە لە سنووری شاری هەولێر نه‌خۆشی تووشبوو به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا هه‌یه‌”.

روونكردنه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: “لێره‌وه‌ دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ بێ بنه‌مایه‌ و دووره‌ له‌ راستی و هه‌روه‌ك چۆن دووپاتكراوه‌ته‌وه‌ هه‌ر حاڵه‌تێك هه‌بێت به‌ فه‌رمی راده‌گه‌ێندرێت”.

ته‌ندروستی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌: “بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ رێكاری یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرینه‌به‌ر كه‌ هه‌واڵی بێ بنه‌ما بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ شله‌ژانی ده‌روونی خه‌ڵك”.

Back to top button