ئیسپه‌ر: ئه‌مریكا هیچ هاوكاریه‌كی پێشكه‌شی توركیا نه‌كردووه‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئیدلب و سوپای سوریا

دوای ئه‌وه‌ی سوپای سوریا له‌ ئیدلیب 33 سه‌ربازی توركیای له‌ بۆردوومانێكدا كوشت، توركیا هێڕشی سه‌ر سوپای سوریای له‌ ئیدلیب و سه‌راقیبدا كرد، به‌ هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوریا كوژران و دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌و وڵاته‌ش له‌ جۆری سیخۆ خرانه‌ خواره‌وه‌، هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی توركیا وا لێكدرایه‌وه‌ كه‌ به‌ پالپشتی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه، له‌ به‌رامبه‌ردا وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك هاوكاری ئاسمانی توركیای نه‌كردووه‌ له‌و ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌ی كه‌ له‌ سنووری ئیدلب به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.

مارك ئێسپه‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، له‌ سه‌روبه‌ندی كوژرانی سی و سێ سه‌ربازی توركیا له‌ ئیدلب، ئه‌مه‌ریكا كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات هاوكاری مرۆیی زیاتر بگه‌یه‌نێته‌ توركیا. له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا، ئایا هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ توركیا پشتیوانی ئاسمانی له‌ سوپای توركیای له‌ خۆ گرتووه‌؟ مارك ئێسپه‌ر گوتی: نه‌خێر. روونیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی گفتوگۆی كردووه‌ و ناتۆ ئاماده‌یه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ره‌وشێكی له‌ناكاو ئه‌گه‌ر رووبدات.

Back to top button