سنووری باشماخ بۆ هاوردەی ” کاڵا ” و” کۆرۆنا “کراوەیە بەرووی ئێراندا
بە پێی هەواڵەکانی گەیشتوو بە دەستی ” دەزگای میدیایی خواکوڕک ” سنووری باشماخ بۆ ئاڵ و گۆڕی بازرگانی و هاوردەی ڤایرۆسی “کۆرۆنا ” لە گەڵ ئێران کراوەیە.
ئەوە لە کاتێکدایە ڕاگەیاندنی فەرمی حکوومەتی عێراقی و هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕاگرتنی چالاکی بازرگانی لە سنوورەکانی ئێرانیانەوە بە مەترسی زانی لە بەر بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا .
سەرچاوەی هەواڵ بۆ دەزگای میدیایی خواکوڕک ئاشکرای دەکات ، شەوان هاتووچۆی یاسایی دەست پێدەکات و پشکنیننەکانیش لەو سنوورەوە لە ئاستێکدا نین ، جیگەی دڵنیایی بن بۆ خەڵکی کوردستان .