داوا دەکرێت پارێزگای ( مازەندەران) ی ئێران کەرەنتینە بکرێت

٢٠٠ کەس بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە .

 

بەرپرسی ئەنجومەنی نوێنەرانی پارێزگای مازەندەران لە نامەیەکی کراوەدا بۆ سەرۆک کۆماری ئێران دەنووسێت لە ئێستا مەترسی  ڤایرۆسی کۆرۆنا هێڵی سووری لەو پاریزگایە تێپەڕ کردووە ، بۆیە پێویست دەکات پارێزگای مازەندەران کەرەنتینە بکرێت .

 

عەلی محەممەد شاعیری لە درێژەدا دەنوسێت ئەوە ئەرکێکی پێویستە  و ئاماری مردووان بە ڕادەیەکە لە کۆنترۆڵ دەرچووە و پێویستە هاتنی گەشتاران بۆ پاریزگاکانی ئەلبورز ، تاران ، گیلان ، گوڵستان و سمنان قەدەغە بکرێت .

 

تائێستا ئامارەکان باس لەوە دەکەن لەو پارێزگایە ٢٠٠ کەس بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە .

Back to top button