ئه‌نگێلا مێرکڵ: ئەگەر هەیە لە ٪٦٠ بۆ ٪٧٠ی ئەڵمانیا توشی کۆرۆنا ببن
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایدەگەیەنێت، ئەگەری ئەوە هەیە، لە مانگەکانی داهاتوودا لە ٪٦٠ بۆ ٪٧٠ ی هاووڵاتیانی وڵاتەکە توشی ڤایرۆسی کۆرنا ببن.
ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتیی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌سیحیی و حزبی مه‌سیحیی دیموكراتی کۆبوویەوە رایگه‌یاند، ئەگەری ئەوە هەیەلە ٪٦٠ بۆ ٪٧٠ی هاووڵاتیانی ئه‌ڵمانیا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببن.
ئەو راوێژکارەی ئەڵمانیا، ئاماژەی بەوەشکرد، کە ژماره‌یه‌كی زیاتر له چالاكی و بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ههڵبوهشێندرێتەوە تا رێگری له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا بكرێت.