نووسەرێكی گەورەی تورك بزانە چی لەبارەی كوردستان دەلێت دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا

لەدوای رێكارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەدژی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هەماهەنگی هاوڵاتیان لەم رووبەروو بونەوەیە، چاوی دونیای خستۆتە سەر كوردستان و جارێكی تر بە پێشەنگی رووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دادەنرێت”.

پێشتر نووسەرێكی گەورەی پارتی لێبراڵی ئەڵمانی داوای لە وڵاتەكەی كرد كە هاوشێوەی كوردستان خۆپارێزی بكەن لە دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵام لە ئێستادا نووسەرێكی تورك دەنووسێت”ئەمە نموونەیەکی زۆر شارستانییە بۆ کۆمەڵگەیەک و نەتەوەیەک کە خاوەنی دەوڵەتی خۆی نییە”.

ئەركان ئیلگین نووسەری گەورەی تورك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی وێنەیەكی داناوە كە لەلایان هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ماسك بەسەر شوفێراندا دابەش دەكرێت دەنووسێت”لە تورکیا ماسکێک لە ٧ لیرەوە فڕیوە بۆ ١٥٠ لیرە! بەڵام لە کوردستانی باکوری عێراق بێبەرامبەر بەسەر خەڵکدا دابەشدەکرێت، لێرە نرخی میکرۆبکوژەکان بەرزدەبێتەوە، لەوێ نرخەکەی دادەبەزێت بۆ نیوە”.

هەر لە نووسینەكەی دا دەنووسێت”ئەمە نموونەیەکی زۆر شارستانییە بۆ کۆمەڵگەیەک و نەتەوەیەک کە خاوەنی دەوڵەتی خۆی نییە، هەروەها دەشنووسێـ”چ میللەتێک ھەیت ببە و چ پارتێکی سیاسیت ببە، گەر ئەم شارستانییەت و پێشکەوتنە کە ھی نەتەوەیەکی بێدەوڵەتە بە نادادگەریی دونیای مۆدێرن نابینیت ئەوا لێپێچینەوەی بەھا ویژدانی و مرۆڤایەتییەکانت بکە!!!

Back to top button