بە هۆی سەرپێچی لە قەدەغەی هاتووچۆ سەدان شۆفێر لە هەولێر سزا دران
هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن ئاشکرای دەکات بە هۆی پابەند نەبوون بە یاسای قەدەغەی هاتووچۆ لە چوارچێوەی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا دوانێوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 625 شۆفێر سزایان بە سەردا سەپەێندراوە .
جێگری پاریزگاری هەولێر هاوکات روونی دەکاتەوە دوای ئەوەی قەدەغە کردنەکە بۆ 72 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە ڕێژەی لادان لە یاساکە بەرچاوتر بووە .
هاوکات هێمن قادر گووتی بە پێی بڕیاری باڵا هێزەئەمنییەکان دەسەڵاتی تەواویان هەیە بۆ لێپێچینەوە لەو هاووڵاتیانەی سەرپێچی یاساکە دەکەن .
بە پێی یاسای نوێ هەر شۆفێرێک بۆ یەکەم جار سەرپێچی بکات بڕی 100 هەزار دینار سزای بۆ دیاری دەکرێت ، لە ئەگەری دووبارەکردنەوەدا سزای ماددی دەبێتە 300 هەزار و ئۆتۆمبێلکەشی ڕادەگیرێت .