تەندروستی جیھانی: ئەوروپا پێویستی بە بڕیاری یەكلاكەرەوەیە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/03/webste-qalb-wena-50.jpg)
وێڕای ڕاگرتنی گەشتەكان لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا بەڵام ھێشتا ڕێوشوێنی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا وەك پێویست نییەو ڕێكخراوی تەندروستی جیھانیش ھۆشداری دەدات.
ڕێكخراوەكە ڕایگەیاند پێویستە وڵاتانی ئەوروپا نەترسن و بڕیاری بەپەلە بدەن و تەواوی ھاووڵاتیان كەرەنتینە بكەن لە ماڵەكانیاندا .
ڕێكخراوی تەندروستی جیھانی ئاماژەی بەوە كردووە كە ئێستا ئەوروپا بۆتە چاوگی نەخۆشیەكە و مەترسی زۆر گەورە بەرۆكی ئەوروپای گرتووە