دوو هەڵوێستی جیاواز لە سەرۆکی پەرلەمانی پێشوو ، سەرۆکی پەرلەمانی ئێستا .
لە کاتێکدا پزیشکانی خۆبەخش لە راپۆرتێکدا بۆ ڕای گشتی باس لە هەڵویستی نایاسایی ( رێواس فایەق ) سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەکەن کە لە کاتی گەڕانەوەیدا لە دەرەوەی وڵات بۆ کوردستان ، ڕەچاوی یاساکانی تەندروستی نەکردۆتەوەو و ڕەتی کردۆتەوە بچێتە کەرەنتینە ، دکتۆر کەماڵ کەرکوکی سەرۆکی پێشووتری پەرلەمان لە نامەیەکدا ویرای سوپاس و دەستخۆشی بۆ رێکارەکانی چۆنیەتی پارێزگاری لەم کاتەدا هەڵویستێکی زۆر جیاوازی دەنوێنێت .
د. کەمال کەرکوکی لەپەیامەکەیدا دەنووسێت وەک هەر هاووڵاتییەکی ئاسایی ئەو کوردستانە ، کاتێک گەڕوامەتەوە فڕۆکە خانە ، پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی ئەم دۆخە بووم و سەرەڕای ئاسایی بوونی گەرمی لەشم بە پێی پشکنینی سەرەتایی ، خۆم چوومەتە شونی کەرەنتینەی گشتی بۆ تێپەڕاندنی ئەو ماوەیەی بۆ دەرکەوتنی دیاردەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دیاری کراوە .
لە کۆتاییشدا دەنووسێت پابەند بوون بە رێنماییەکان وەک ئەرکێکی نشتیمانی وایە و لە پێشدا گیانی ئەزیزانی خۆتی پێدەپارێزی ، بۆیەش هیوادارم هەموو لایەک بەبێ لەبەرچاوگرتنی پۆست و پلەو پایە ڕەچاوی رێنامییە تەندروستییەکان بکەیین .