وەزیری ناوخۆ سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات و بڕیار لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ لە سلێمانی و هەولێر دەدرێت

بڕیارە ئەمڕۆ چوار شەممە وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی سلێمانی بكات و بەگوێرەی زانیارییەكانیش ئەگەر هەیە بڕیار لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ لەپارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر بدرێت.

بەگوێرەی زانیارییەكانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)، ئەمڕۆ رێبە ئەحمەد وەزیری ناوخۆ سەردانی سلێمانی دەكات و بڕیارە لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی كۆبێتەوە.

هاوكات هەر لەسەردانەكەی بۆسلێمانی چەند شوێنێكی دیكە بەسەر دەكاتەوە.

هەربەگوێرەی زانیاریییەكانیده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك). ئەگەر هەیە ئەمڕۆ بڕیار لەدرێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ بدرێت تاوەكو 22ی ئازار یاخود هەر ئەمڕۆ كۆتاییهاتنی قەدەغەكە رادەگەیەنرێت.

 

Back to top button