ئیسپانیا : لە ٢٤ کاتژمێر ٧٦٩ کەس بە هۆی کۆرۆنا وە مردوون

 

 

بە رپرسانی تەندروستی ئیسپانیا لە تازەترین هەواڵی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئامارێکی مەترسیدار ئاشکرا دەکەن .

 

لە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی ئیسپانیا دا باس لە گیان لە دەست دانی ٧٦٩ هاووڵاتی دەکات لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا .

 

هاوکات ئاماری تووشبوانی گشتی ئاماژە پێدەکات و دەنووسێت لە ئێستادا ٤ هەزارو ٥٨٨ کەس تووشبووی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩  ن .

 

بە گشتی تەنیا لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا تا ئێستا ٢ هەزار کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە .

Back to top button