تهفسیرێكی ههڵه له ئهڵمانیا بڵاودهبێتهوه و حكومهتی ئهڵمانیاش رێگری لێدهكات

خواكوڕك
حكومەتی ئەڵمانیا دەستی كردوە بە كۆكردنەوەی ئەو تەفسیرە نوێیەی قورئانی پیرۆز كە گرۆپیكی ھاوسۆزی داعش لە بانگخوازییەكانیاندا بە كاری دەھێنن و بەردەوامن لە بڵاوكرنەوەی.
دوای ئەوەی گروپێكی ئاینی بەناوی “حەق” ھەڵمەتی بڵاوكردنەوەی كۆپییەكی وەرگێردراوی (تەفسیری) قورئانی پیرۆز بۆ سەر زمانی ئەڵمانی چڕ كردوەتەوە، حكومەتی ئەو وڵاتە دەستی كرد بە راگرتنی ئەو هەڵمەتە و كۆكردنەوی تەواوی كۆپیەكانی ئەو ڤێرژنە تەفسیركراوەی قورئانی پیرۆز ،كە تەنها لە شاری كۆڵن 22 هەزار دانە دەستی بە سەر دا گیراوە.
حكومەتی ئەڵمانیا پێیوایە ئەو ڤێرژنە تەفسیركراوەی قورئانی پیرۆز زۆربە شێوەیەكی جیاوازتر لە تەفسیرەكانی تری قورئان كە پێشتر بە زمانی ئەڵمانی ھەبووە تەفسیری بۆ كراوە، چونكە رق و توندوتیژی بڵاوئەكاتەوە و پێكەوەژیان ناهێڵێت.
بەهۆی ئەو چاپە نوێیەی تەفسیری قورئان لە دووساڵی ڕابردوو 140 كەس لە ئەڵمانیاوە چوبونە نێو داعش، ئێستاش كۆمەڵگە و حكومەتی ئەو وڵاتە نازانن چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسە نیشتمانیە گرنگە بكەن، بە چ رێگەیەك چارەسەری بكەن كە نەبێتە ھۆی برینداركردنی ھەستی زیاتر لە چوار ملیۆن موسڵمانانی نیشتەجێ و ھاوڵاتی ئەو وڵاتە.