پەیامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانی كرێكاران
مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان به بۆنهی یهكی ئایار رۆژی جیهانی كرێكاران پهیامێكی بڵاوكردهوه و رایگهیاند: پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ بەدەستهێنانی تەواوی مافە رەواكانی كرێكاران و دابینكردن و فەراهەمكردنی ژیان و گوزەرانێكی شایستە بۆیان دهردهبڕین.
دەقی پەیامەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان :
بەبۆنەی هاتنەوەی (1ی ئایار) جەژنی جیهانی كرێكاران، پیرۆزباییەكی گەرم لە سەرجەم كرێكارانی كوردستان و جیهان دەكەین، چینی كرێكاران هەمیشە رۆڵی گرنگیان لە بونیاتنان و ئاوەدانكردنەوەی وڵاتەكەماندا هەبووە، هەروەها نكوڵی قوربانیدان و دەسكەوتاکانیان ناكرێ لەو بوارەدا بۆیە گرنگی و بایەخی چینی كرێكاران لە خەبات و تێكۆشانی رەوایاندا هەمیشە بەرز دەنرخێنین.
ئەو یادە لەكاتێكدا دێتەوە، كە قەیرانێكی تەندروستی جیهانی گرتۆتەوە و كاریگەری لەسەر تێكڕای بوارەكانی ژیاندا هەیە، بۆیە ئومێدەوارین بەزووترین كات كۆتایی پێبێت و كۆمەڵگەی كوردستانیی و جیهان هەر ساغ و تەندروست و ئاسوودە بن.
بەو بۆنەیەوە وێرای پشتیوانی تەواومان بۆ بەدەستهێنانی تەواوی مافە رەواكانیان و دابینكردن و فەراهەمكردنی ژیان و گوزەرانێكی شایستە بۆ كرێكاران، داواكارین هەردەم شانبەشانی چین و توێژەكانی دیكەی كۆمەڵگەی كوردستانیی هەمان دەست و بازووی بونیادنان و ئاوەدانكردنەوە و بووژانەوەی هەرێمی كوردستان بن تا بەهەموو لایەكمان بتوانین زیاتر هەنگاو بۆ پێشەوە بنێین و مافەكانی گەلەكەمان بەدی بێنین.
جارێكی دیكە(1ی ئایار)جەژنی جیهانی كرێكاران لە سەرجەم كرێكارانی كوردستان و جیهان پیرۆز بێت و ھەمیشە سەرکەوتووبن.
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
30/4/2020