ئه‌مریكا: پزیشكێك به‌ كوژراوی له‌ ماڵه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه‌ كه‌ هه‌نگاوی گه‌وره‌ی له‌ بواری به‌رهه‌م هێنانی ڤاكسیسنی دژه‌ كۆرۆنا هاویشتبوو

 

ته‌رمی توێژه‌رێكی چینی دانیشتوی ئه‌مه‌ریكا به‌ كوژراوی له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دۆزرایه‌وه‌ كه‌ نزیك بببوه‌وه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا، پۆلیس ده‌ڵێت: بكوژه‌كه‌ دوای تاوانه‌كه‌ خۆی كوشتووه‌.

کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویكردوه‌: دكتۆر بینگ لی ته‌مه‌ن سی و شه‌ش ساڵان، وه‌ك مامۆستای یاریدەدەر و توێژەری فاکه‌ڵتی پزیشکی زانکۆی پیتسبێرگی په‌نسلڤانیا له‌ ئه‌مه‌ریكا كاری ده‌كرد ته‌رمه‌كه‌ی به‌ كوژراوی له‌ ناو ماڵه‌كه‌یدا دۆزراوه‌ته‌وه‌.

دكتۆر لی ئەزموونێکی باشی لە دیزاینی کۆمپیوتەیشنەڵ و شیکاری دینامیکی سیستمی بایۆلۆجی هه‌بووه‌ و، کەسێکی بەتوانا بووە و سەرقاڵی توێژینەوەیەک بووە لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا و تا ڕادەیەک کۆتایشی پێھێناوە. هاوكات ئیڤیت باھار سەرۆکی بەشی بایۆلۆژی زانکۆی پیتسبێرگی په‌نسلڤانیا به‌ سی ئێن ئێنی راگه‌یاند: ھەموو تواناکان تەرخاندەکەین بۆ تەواوکردنی توێژینەوەکە وەك پاداشتێك بۆ ماندوبوونی دكتۆر لی.

لای خۆشی برایان کۆڵھب لە به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی کەرتی رووسی په‌نسلڤانیا رایگه‌یاند، دیاره‌ کەسێک له‌ دەرگای بەلەکۆنەی دواوەی ئەپارتمانەکە چووته‌ چووه‌روه‌ و لی كوشتووه‌ و بالكونه‌كه‌ش به‌کراوەی جێ هێشتوه‌ و دواتر گەڕاوەتە نزیک ناوچه‌ی پمایڵێک و لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کوشتووە.

راشیگه‌یاند: کوشتنەکە ھیچ پەیوەندی بە کاری زانکۆوە نییە، چونکە بكوژه‌كه‌ ھیچ پەیوەندی بە زانکۆوە نییە و توێژینەوەکەی دكتۆر لی ھیچ نھێنییەکی سەرسوڕھێنەری تیا نییە و چەند مامۆستایەکی دیكه‌ش بەشداریان تێدا کردووە.پۆلیس ده‌شڵێت: تا ئێستا نازانرێت چ شتێک لە پشت کوشتنی ئەم مامۆستایەوە ھەیە كه‌ وایکردبێت ئەو مامۆستایە بکوژرێت و دواترئەوکەسەی کوشتویەتی خۆشی بکوژێت.

Back to top button