مستەفا کازمی : جلی حەشد لای من جلێکی پیرۆزە

 

ئەبوو فەدەک -یش کە یەک لە بکوژانی سەرەکی خۆپیشاندەرانی بەغدا و داواکراوە لە لایەن ئەمریکاوە لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بوو

 

ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یەکەم جار سەردانی بارەگای سەرەکی حەشدی شەعبی دەکات و لە دوای لەبەر کردنی جلی سەربازی حەشد گووتی جێگەی شانازییە ئەو جلە لەبەر دەکەم چونکە حەشد دامەزراوەیەکی فەرمی ئەمنی عێراقە و لە ژێر فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکاندایە .

 

لە کاتی سەردانی کازمی بۆ بارەگای سەرەکی حەشدی شەعبی نوێنەرانی هەر چوار گرووپە چەکدارەکانی سەر بە مەرجەعییەت لە نەجەف کە پێشتر بەهۆی ناکۆکییان لەگەڵ هاوپەیمانەکانی ئێران لە دەستەی حەشدی شەعبی کشانەوە، سەردانی بارەگای سەرەکی دەستەی حەشدی شەعبی لە بەغدا کرد و پێکەوە لە گەڵ کازمی کۆبوونەوە .

.

کازمی

ئەم سەردانەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بۆ بارەگای سەرەکی دەستەی حەشدی شەعبی، لە کاتێکدایە ناکۆکی لەنێوان مستەفا کازمی، کاتێک سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق بوو، لەگەڵ حەشدی شەعبی پێش پێکهێنانی حکومەتی نوێ گەیشتبووە لووتکە.

لە کۆبوونەوەکەدا فاڵح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە بارەگای سەرەکی حەشد دەردەکەوێت و ئەبوو فەدەک -یش کە یەک لە بکوژانی سەرەکی خۆپیشاندەرانی بەغدا و داواکراوە لە لایەن ئەمریکاوە لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بوو

Back to top button