عەلی عەونی: واپێدەچێ سەرکەوت شەمسەدین لە ماستەرەکەیدا جاشایەتی خوێندبێت
ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی ئاشكرای دەكات، پێشتر ئەو كەسانەی دەبوونە جاش، كەسی نەزان و نەخوێندەوار بوون، بەڵام ئەوەی ئێستە جاشایەتی لە خوێنیاندایە.
ئەمڕۆ دووشەممه، عەلی عەونی ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، پێشتر پێیان وابووە ئەوانەی دەبنە جاش لە نەزانی و ناهۆشیاری و نەخوێندەوارییەوەیە، بە جۆرێك ئەگەر ئاستی هۆشیاریی ئەوان بەرز ببێتەوە، لە كۆڵ میلەتەكەیان دەبنەوە.
ئەندامەكەی سەركردایەتی پارتی ڕوونی كردووەتەوە، سەركەوت شەمسەدین كە نوێنەری شاری سلێمانییە، دەڵێت با عێراق سوپای عەرەبی بهێنێت و هەرێمی كوردستان داگیر بكات.
باسی لەوەش كردووە، ، سەركەوت شەمسەدین دەڵێت ماستەری لە زانستی سیاسی لە ئەمەریكا وەرگرتووە، نازانم ئەمەریكا وڵاتفرۆشان پێ دەگەیەنێ یان جاشایەتی لە خوێن و هەستی ئەواندایە، بۆیە دەبێ خەڵكی بەرانبەر بەم داواكارییە بێنە دەنگ.
ئەو نووسینەی ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی لە كاتێكدایە چەند پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا، بەردەوام دژایەتیی بەرژەوەندییەكان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكەن، گومان لەسەر خۆفرۆشتنیان بە لایەنە عێراقییەكانیان لێ دەكرێت.