تا ئێستاش هێلکەی قاچاغی ماوە بەسەر چووی ئێرانی هاوردەی سلێمانی دەکرێت

هیڤیدار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان لە لێداونێکدا بۆ راگەیاندنەکان باس لە هاوردەکردنی هێلکەی ماوە بە سەرچووی ئێرانی بۆ سلێمانی دەکات

لەو لێدوانەدا هیڤیدار ئەحمەد دەڵێت کە لە سنووری  سلێمانییەوە هێلکەی ماوە بەسەرچووی  ئێران بە قاچاخ هاوردە دەکرێت و دواتریش لە کارتۆنی بەرهەمی پرۆژه‌كانى په‌له‌وه‌ر له‌ کوردستاندا ڕەوانەی ناوچەکانی دیکەی عێراق دەکرێت کە ”ئامانجەکەی جگە لە قازانجی چەند کەسێک، ناوبانگی هەرێمی کوردستانیش تووشی کیشە دەکات .

هاوکات ئاشکرای دەکات زۆربەی ئەو هێلکانە لە دەروازەی سنووری باشماخەوە هاوردەی ناو هەرێم دەکرێن  و بەشێکیشی بە شێوەی قاچاغ لە سنووری پەرویزخان ڕاستەوخۆ دەچێتە بازاڕەکانی عێراقەوە

Back to top button