حکوومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دا
حكومهتی عێراق رهزامهندی لهسهر ناردنی بڕی 400 ملیار دینار دا بۆ هەرێم.
میدیای فەرمی كهناڵی كوردستان 24 بڵاویكردۆتهوە، دوای هەوڵێکی زۆری سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/5/20 حکومەتی عێراق رەزامەندی دا لەسەر ناردنی بەشێکی ئەو بڕە بودجەیەی کە پێشتر بۆ مووچە دەینارد.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو بڕەی بۆ مانگی نیسان ناردوویەتی چوار سەد ملیار دینارە. کە پەنجا و دوو ملیاری کەمترە لەو بڕەی پێشتر بۆ مووچە دەنێردرا.