ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لەكەركووك: چەند نهێنیەك لەبارەی داعشە دیلەكان ئاشكرا دەكات
لە راگەیاندراوێكدا ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لەكەركووك رایگەیاندووە”دهبێت لێپرسینهوه له بهرپرسانی ئهو كاره بكرێت و ناكرێت رێگه بدرێت حزبێك له سهرووی یاساوه زیندانی ههبێت.
هەر لەبارەی زیندانیەكانی داعش ئەنجوومەنی سەركرداپەتی پارتی دەشلێت” كه ئهو زیندانانهی یهكێتی، حكومهتیش لێیان بێ ئاگایه و هیچ یهكێك لهو زیندانیانه رادهستی دادگا نهكراون. هەروەها دەشلێت” بۆمان دەرکەوت حکوومەتی هەرێمی کوردستان بێ ئاگایە لە گرتووخانە نهێنییەکانی یەکێتیی نیشتمانی، هیچ یەکێک لەو گیراوانە رادەستی دامەزراوەی دادوەریی هەرێم نەکراوە”.
هەر لەو بارەیەوە ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لەكەركووك بە چەند خاڵێك رایدەگەێنێت:
1- وەک پارتی دیموکراتی کوردستان سنووری کەرکوك – گەرمیان بە هیچ شێوەیەک ئاگادار نەبووینە یەکێتیی نیشتمانی ئەم جۆرە گرتووخانانەی هەیە و، ئاگاداری هەبوونی ئەو گیراوانە لای هێزەکانی سەر بە یەکێتی نەبووینە”.
2- پەیوەندیمان بە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە کردووە، بۆمان دەرکەوت حکوومەتی هەرێمی کوردستان بێ ئاگایە لە گرتووخانە نهێنییەکانی یەکێتیی نیشتمانی، هیچ یەکێک لەو گیراوانە رادەستی دامەزراوەی دادوەریی هەرێم نەکراوە. واتە، دادگا بێ ئاگایە لە گرتنی ئەم گیراوانە و ئەم چەند ساڵە بەشێوەیەکی نایاسایی لە گرتووخانەی نهێنیدا ماونەتەوە، ئەمەش بابەتێکە پێویستە لێپێچینەوە لەو کەسانە بکرێت کە لێی بەرپرسیارن و، ناکرێت کەمتەرخەمی بەرامبەر ئەوە بکرێت کە حزبێک لە سەرووی یاسا و لە سەرووی دەزگا دادوەرییە فەرمییەکانی هەرێم بێت. هەروەها نابێت هیچ حزبێک گرتووخانەی نهێنیی هەبێت و بەبێ رێکاری دادوەریی روون و فەرمی هاووڵاتیانیان تێدا زیندانی بکرێن.
3- سەبارەت بە هەڵوێستی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان. پارتی هەمیشە داوای گفتوگۆ و گرتنەبەری هەنگاوی ئەرێنیی کردووە بەمەبەستی نزیککردنەوەی دید و بۆچوونی پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی کەرکووک. هەروەها پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری کەرکووك – گەرمیان بەهیچ شێوەیەک لە هەبوونی ئەم جۆرە گیراوانەو ھەبوونی گرتوخانەی نھێنی تایبەت بە یەکێتیی نیشتمانی ئاگادار نەبووە ، گەڕانەوەی ئەو خەڵکە کە بەبێ فەرمانی دادگا گیرابوون بۆ ناو کەسوکاریان بەر لە جەژنی رەمەزان بابەتێکی گرینگە، زۆر گرنگە ئەو گرتووخانە نهێنییانە دابخرێن و ئەو کەسانەی بوونەتە هۆکاری گرتنی ئەو هاووڵاتییانە لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
4- پارتی دیموکراتی کوردستان هۆشداری دەدات لەو هەڵمەتە مەبەستدارانەی راگەیاندن بۆ ناوزڕاندنی کورد و بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاست و بوختانکردن بە پارتی دیموکراتی کوردستان. لە کاتێکدا کە عێراق و تەواوی ناوچەکە بە قۆناغ و دووڕیانی سیاسیی زۆر مەترسیدار و هەستیاردا تێپەڕ دەبن، ئەم پرۆسانەی ناشرینكردن و لەكەداركردن و بڵاوکردنەوەی زانیاریی هەڵە و بێ بنەما و نادروست لە ڕاگەیاندندا دەبنە مایەی گرژی و لێکەوتەی وەها کە ئەنجامیان باش نییە. داواش لە گشت دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین ئەوپەڕی وردبینی لەو هەواڵانەدا بکەن کە بڵاو دەبنەوە، لەبەر ئەوەی هەواڵی ناڕاست و بانگەشەی نەرێنیی راگەیاندن کە بانگەواز بۆ رق و جیاکاری لەنێوان پێکهاتەکانی کەرکووک دەکەن دەبنە مایەی ناکۆکیی کۆمەڵگەیی و ململانێ لە کاتێکدا کە ئێمە بەجددی کار بۆ خۆ لادان لەو ململانێیانە لەنێوان پێکهاتە و رۆڵەکانی کەرکووکدا دەکەین.