نێچیرڤان بارزانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

بەبۆنەی ٤٤ ساڵەئ هەلگیرسانی شۆڕشی گوڵان نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە،٤٤ ساڵ به‌رله‌ ئه‌مڕۆ شۆڕشی گوڵان به ‌سه‌ركردایه‌تيی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵگيرسا كه‌ درێژكراوه‌ی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول بوو. به ‌وره‌یه‌كی به‌هێزی بڕوابه‌خۆبوون و بڕوایه‌كی پته‌وی نیشتمانپه‌وه‌رانه‌ و ڕوانگه‌یه‌كی نوێی شۆڕشگێڕانه‌وه‌، به‌رده‌وامیی به‌ تێكۆشانی گه‌له‌مان به‌خشی. یادكردنه‌وه‌ى شۆڕشی گوڵان ڕێزلێنانه‌ له‌ خه‌باتی گه‌ل و تێكۆشان و ماندووبونی پیشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانمان و ده‌ربڕینی ستایش و ئه‌مه‌كدارييه‌ بۆ خوێنی پاكى شه‌هیدان و خانه‌واده‌ سه‌ربه‌رزه‌كانیان.

دەقی په‌یامەکەی جێگری سه‌رۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی شۆڕشی گوڵانه‌وه‌

44 ساڵ به‌رله‌ ئه‌مڕۆ شۆڕشی گوڵان به ‌سه‌ركردایه‌تيی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵگيرسا كه‌ درێژكراوه‌ی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول بوو. به ‌وره‌یه‌كی به‌هێزی بڕوابه‌خۆبوون و بڕوایه‌كی پته‌وی نیشتمانپه‌وه‌رانه‌ و ڕوانگه‌یه‌كی نوێی شۆڕشگێڕانه‌وه‌، به‌رده‌وامیی به‌ تێكۆشانی گه‌له‌مان به‌خشی. یادكردنه‌وه‌ى شۆڕشی گوڵان ڕێزلێنانه‌ له‌ خه‌باتی گه‌ل و تێكۆشان و ماندووبونی پیشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانمان و ده‌ربڕینی ستایش و ئه‌مه‌كدارييه‌ بۆ خوێنی پاكى شه‌هیدان و خانه‌واده‌ سه‌ربه‌رزه‌كانیان.

يادى شۆڕشی گوڵان كه‌ كۆكه‌ره‌وه‌ی هێزه‌ نیشتیمانیيه‌كان‌ و ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووى كار و خه‌باتی پێكه‌وه‌یيی لایه‌نه ‌كوردستانیيه‌كانه و به‌ره‌ى كوردستانى لێوه‌ دروست بوو، ‌ده‌بێت هانده‌رێكی به‌هێز بێت بۆ هه‌میشه‌ نوێبوونه‌وه ‌و هێنانه‌كایه‌ی ڕوانگه‌ی نوێ له ‌شێوازی خه‌بات و تێكۆشانی نیشتمانیانه‌ماندا. متمانه‌ی كوردستانیان به‌ په‌یام و ئامانجه‌كانی شۆڕش،‌ پشتیوانیيه‌كی گه‌وره‌ بوو بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و به‌هێزبوونی له ‌ماوه‌یه‌كی كورتدا به‌ ئیراده‌یه‌كی پۆڵایينه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ كاتێك يادى شۆڕشى گوڵان ده‌كه‌ينه‌وه‌، له‌پێشترین ئه‌رك و به‌رپرسیاريه‌تيی هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌ كوردستانیيه‌كان، كاركردنی به‌رده‌وامه‌ بۆ پته‌وكردنی یه‌كڕیزی و متمانه‌ و گیانی لێبوورده‌یی و يه‌كترقبووڵكردن و بڕوابوون به ‌بنه‌مای كاری پێكه‌وه‌یی بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگ و قه‌یرانانه‌دا كه‌ ‌رووبه‌ڕوومان ده‌بنه‌وه‌، هه‌روه‌ها بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌بات و قوربانیدانی گه‌له‌كه‌مان و مسۆگه‌ركردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر.

به‌رز و پیرۆز بێت (44)ـه‌مین ساڵیادی شۆڕشی گوڵان. سڵاو له‌ خه‌بات و ماندووبووونی پێشمه‌رگه‌ و تێكۆشه‌ره‌ قاره‌مانه‌كانی شۆڕش و گیانی خۆڕاگریی گه‌له‌كه‌مان. دروود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی شۆڕشی گوڵان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان.

نێچیرڤان بارزانی
جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
25/5/2020
به‌شی بكه‌ لە

Back to top button