ئەمرۆ لە عێراق ئامارێکی نوێی ترسێنەری تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا
163 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا تایبەت بە ئاماری کۆرۆنا ئاشکرای دەکات ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئایاری 2020 پشكنین بۆ 5 هەزار و 762 ئەنجامدراوە و 163 كەس ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف دەرچوون، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و 10 كەسیش لە سلێمانی تۆماركراوە
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە ، ئەمڕۆ 73 تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و 3 حاڵەتی مردنیش لە هەر لە بەغدا تۆماركرا.
بە پێی ئاماری دوایین بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستی عێراق ، كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 4 هەزار و 632 كەس و چاكبوونەوەش 2 هەزار و 811 كەس و مردنیش 163 كەس و دەشڵێت:“هێشتا هەزار و 658 كەس لەژێر چاودێری پزیشكیدان لە نەخۆشخانەكان”.