ئاکرێ : دیاردەیەکی نوێ لە سەردەمی کۆرۆنا هاتە ئاراوە
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک ، ئافرەتێکی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە تایبەتی چاودێری تووشبووانی کۆرۆنا ، منداڵی بووە .
ئەو ئافرەتە لە کاتی تووشبوون بە کۆرۆنا دووگیان بووە و لە ماوەیەشدا کاتی منداڵ بوونی ئاسایی خۆی بووە .
ئەوەی تا ئێستا روون نییە پزیشکانی ئاکرێ لە سەر سەلامەتی منداڵەکە و تووشبوون یان تووشنەبوونی بە کۆرۆنا ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە