عێراق : 322 حالەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یەک رۆژدا تۆمار کرا
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری تایبەت بە کۆرۆنا لە 24 کاتژمێری ڕابردووی عێراقی بڵاو کردەوە .
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە لە دوای ئەنجامی پشکنینەکان لە گومانلێکراوانی تووشبوو بە کۆرۆنا 322 حالەتی نوێ تۆمار کراكە بەسەر ئەم ناوچانەدا دابەشبوون: بەغدا ڕەسافە: 194 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 27 حاڵەت، بەغدا مەدینە توب: 3 حاڵەت، نەجەف: 2 حاڵەت، بەسرە: 3 حاڵەت، سلێمانی: 16 حاڵەت، هەولێر: 21 حاڵەت، كەربەلا: 22 حاڵەت، كەركوك: 1 حاڵەت، واست: 6 حاڵەت، بابل: 11 حاڵەت، دیوانیە: 2 حاڵەت، میسان: 3 حاڵەت، زیقار: 4 حاڵەت، موسەننا: 5 حاڵەت، سەڵاحەدین: 2 حاڵەت
هاوکات ئاماژە بەوە دەکات لەو ماوەدا 4 کەس بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەست داوە و67 حاڵەتی چاكبوونەوەش تۆمار كراوە .
بە پێی هەمان بەیاننامە تێكڕای ناوچەكانی عیراق كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە هەرێمی كوردستانیشەوە گەیشتە 5457 كەس كە 179 كەسیان گیانیانلەدەستداوە و2974 كەسیش چاكبوونەتەوە، تائێستاش 2307 كەس لە نەخۆشخانەدان و لەژێر چاودێری پزیشكیدان”