وەزارەتی تەندروستی : دەنگۆی پێشنیاری قەدەغەی هاتووچی تەواوەتی دوورە ڕاستی
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ڕەتی دەکاتەوە پێشنیار کرابێت بۆ قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی لە هەرێمی کوردستان
د. محەممەد قادر خۆشناو هاوکات دەڵێت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزارەتدا پێشنیازی ئەوەمان کردووە هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان سنوورداربێت، بەڵام بۆ قەدەخەی هاتووچۆی تەواوەتی لە هەرێمی کوردستان هیچ پێشنیازێکمان نەداوە .
لە کۆتایی قسەکانیدا گوتەبێژی وەزارەتی یەندروستی روو لە کاسبکاران دەکات و دەڵێت لە سەر هەموو خاوەن دووکان و مارکێتەکان و شۆفێران ئەرکە ، رێنماییەکانی تەندروستی ڕەچاو بکەن ، چونکە پێویستە فێری ڕاهاتنی ژیان بە بوونی ڤایرۆسی کۆرۆناو ەبین