پێویستە حکومەتی عێراق قەرەبووی جوتیارانی کورد بکاتەوە

 

 

وەزارەتی کشت و کاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکومەتی هەرێمی کوردستان داو ا  لە حکومەتی عێراق ەکات ، قەرەبووی سووتانی گەنمی جوتیارانی کورد بکاتەوە ، چونکە ئەوە ئەرکی حکومەتە پارێزگاری لە سەرو ماڵی هاووڵاتیان بکات .

 

 

له‌مباره‌یه‌وه‌ یاسین قادر، سه‌رۆكی یه‌كێتی گشتی جووتیارانی كوردستان لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی ، بە پێی ئامار تا ئێستا زیاتر له‌ دوو  هه‌زار دۆنم دانه‌وێڵه‌ی جووتیارانی كورد له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان سووتێندراون  بۆیەش بۆ ۆپاراستنی هاووڵاتیان وا بە باش دەزانین هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی عێراقی بە هاوبەشی پاریزگاری لە سەر و ماڵی هاووڵاتیانی کوردی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بکەن .

 

ئەو داوایە هاوکاتە لەگەڵ  داوای شوان زراری، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان کە رای وایە ئەو کارە پیکانێکی قێزەونی ەب مەبەستە بۆ  پاکتاوکردنی ناوجەکە لەکورد ، ئاشکراشی دەکات وا بڕیارە وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری عێراق بۆ تاوتوێی ئەو بابەتە کۆبوونەوە بکەن .

Back to top button