ئامادەکاری دەکرێت بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ٢

 

 

 

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێداونێکی رۆژنامەوانیدا باس لە ئامادەکاری حکومەت دەکات بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران

 

جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان  بە ئاماژە کردن بەو ٤٠٠ ملیارد دینارەی کە لە بەغداوە هەناردەکراوە دەڵێت پارەکە خراوەتە سەر هەژمارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەوان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران لە “هەندێک لایەن” قەرزیان کردووە بۆ دابەشکردنی مووچە و ئێستا کاردەکەن بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران.

 

لە کۆتاییدا گوتەبێژی حکومەت  باس لەو یارمەتییەدەکات کە بۆ کەمدەرامەتەکانیان کۆ کردبۆوە  ، ئاشکرای دەکات ئەو پارەیە دراوە بە خۆراک و بە سەر ئەو خێزانانەدا دابەش دەکرێت کە ئەویش مەرجی خۆی هەیە و دەدرێت بەو کەسانەی کە بێکارن یان داهاتیان لە ٣٠٠ هەزار دینار کەمترە

Back to top button