له‌ هه‌ولێر تووشبوویه‌كى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ست دا

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، توشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری هەولێر گیانیلەدەستداوە.

لە راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی هەرێمدا هاتووە، پیاوێکی تەمەن 50 ساڵ دوای مانەوەی لەسەر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد لە بەشی چاودێری چڕ گیانیلەدەستداوە.

راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی:

تووشبووێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانی لەدەستدا …
تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 پیاو تەمەن ٥٠ ساڵ دانیشتووی کامەرانی سیتی لە شاری ھەولێر، دوای خەواندن لە نەخۆشخانە و مانەوەی لەسەر ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد لە بەشی چاودێری چڕ گیانی لەدەستدا.
وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.
وەزارەتی تەندروستی
٦ حوزەیران ٢٠٢٠

Back to top button