دەڤەری ڕاپەڕین : چوار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا

 

 

وەزارەتی تەندروستی لە نوێترین ڕاگەیاندراوی خۆیدا کە تایبەتە بە ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، تووشبوونی 4 کەسی دیکە بە کۆرۆنا لە دەڤەری ڕاپەڕین پشت ڕاست دەکاتەوە

 

 

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:..

 

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری ڕاپەڕین دەستنیشانکران، پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵ و دوو ئافرەت تەمەن ٥٢ و ٣٦ ساڵ و کوڕێکی تەمەن ١٧ ساڵ، تووشبووێکیان نیشانەی نەخۆشی ھەیە، تووشبووانی تر ھەمووی بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.

 

دوو تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ڕاپەڕین لە قەزای ڕانیە.

 

یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی سەردەم لە قەزای ڕانیە.

 

یەك تووشبووی دانیشتووی گەڕەکی مامۆستایان لە چواڕقوڕنە.

 

وەزارەتی تەندروستی

 

٦ حوزەیران

Back to top button