وەزیری دەرەوەی ئێران پێوەندی بە “فوئاد حسێن” ەوە دەکات

 

 

محەممەد جەواد زەریف ، وەزیری دەرەوەی ئێران لە رێگەی تەلەفۆنەوە لە گەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق قسە دەکات .

 

لەمبارەوە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییە پشڕاست دەکاتەوە.

 

لە ڕاگەیاندراوەکە دا هاتووە لەم پێوەندییەدا هەردووک لا جەختیان لە پێوەندییەکانی هەمەلایەنەی دوو وڵاتی دراوسێ کردۆتەوە  جەواد زەریف بە فوئاد حسێنی ڕاگەیاندووە ، ئێران پابەندی هەموو ئەو ڕێکەوتنانەیە کە لە ساڵی ٢٠١٩ لە گەڵ عێراق واژووی کردووە .

Back to top button