دەست دەکرێت بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران
١١٠ هەزار تۆن گەنم وەردەگیرێت و لە رۆژی یەکشەممەوە دەستپێدەکرێت
لەمبارەوە هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی و بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە وەکالەت لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی ، لە سبەی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٤/٦/٢٠٢٠ سایلۆی هەولێردەرگای کراوە دەبێت بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران ، وەرگرتنەکە لە سنوورەکانی قوشتەپەوە دەستپێدەکات و لە رۆژانی داهاتووش لە وەرگرتنی گەنمی ناوچەکانی تریش تا ڕێژەی ١١٠ تۆن بەردەوام دەبین و ٤٠ بۆ ٤٥ رۆژ دەخایەنێت .
هەروەها لە سنووری سلێمانی ١٦٥ هەزار تۆن گەنم وەردەگیرێت ، واتەلە ڕاپەڕین ١١٠ هەزار تۆن ، ٣٥ هەزار تۆن گەرمیان و ٢٠ تۆنیش لە هەلەبجە وەردەگیرێت .
ئەو شوێنانەش کە بۆ وەرگرتنی گەنم دیاری کراون بریتین لە ١٢ شوێن ، دوو شوێن لە هەولێر شەشە شوێن لە سلێمانی و چواریش لە دهۆک