ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی: سەرکردایەتی یەکێتی بە باشی دەزانێت کە پەیوەندیەکانی لەگەڵ پارتی ئاسایی بکاتەوە

لەگەڵ ئەوەی پەیوەندیەکانی نێوان پارتی و یەکێتی وەک پێویست نەبوە، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایدەگەیێنێت کە یەکێتی بە باشی دەزانێت کە لەگەڵ پارتی رێکبکەوێت.

حاجی مەسیفی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەی کۆبوونەوەی نێوانی پارتی و یەکێتی ڕاگەیاند: ” لەبەر ئەوەی  یەکێتی و پارتی دوو حزبی سەرەکین و پێویستە ئەو دوو حزبە ڕێککەوتن بکەن بۆیە یەکێتی کاردەکات بۆ ئەوەی ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی بکات، بێگومان ھەنگاوی جددی بۆ ڕێککەوتنەکە دەنێین و دەچینە ژێر باریەوە،  تاوەكوو بتوانین پێکەوە کێشەکانی خەڵکی کوردستان چارەسەر بکەین”.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتی راشیگەیاندووە: “یەکێتی و پارتی مێژووی ھاوبەشیان ھەیە و ساڵانێکی دوور و درێژ پێکەوە کابینەکانی حکوومەتیان بەڕێوە بردووە، بۆیە دوور كەوتنەوەی یەکێتی و پارتی زیانێکی گەورەی بۆ خەڵکی کوردستان دەبێت، ئێستاش کاتی ئەوەیە ئەو دوو حزبە لەسەر مێزی گفتوگۆ ھەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکان بدەن.

Back to top button