خوێنی ھاشمی و شەڕی دەوڵەت و میلیشیاكان
كوشتنی ھیشام ھاشمی لێكۆڵەرو ڕاوێژكاری سیاسی عێراقی و دژبەری گروپە میلیشیاكانی سەربە ئێران خەریكە دەبێتە سەرەتای پێكدادانی ھێزەكانی دەوڵەت و گروپە میلیشیاكان
ئاماژەكان ئەوە ڕون دەكەنەوە لە ئێستا جەنگی دەوڵەت دژی میلیشیاكان بە بێدەنگی دەستی پێكردووەو حكومەتی عێراق دەیەوێت چەك لە دەستی گروپە میلیشیاكان نەمێنێت
لێدوانی چەند جارەی مستەفا كازمی دژی میلیشیاكان و ھەوڵدان بۆ گۆشەگیردنیان ھەمیشە بۆتە ھۆی ڕاگەیاندنی وەڵامی توندی گروپە میلیشیاكان و چاودێرانی دۆخی عێراقیش پێیان وایە گروپە میلیشیاكان بێ خوینڕشێتن ھەروا بێدەنگ نابن