بزانە مەرجەکانی گەشت کردن لە فڕۆکەخانەکانی هەرێم کامانەن و کەی دەست پێدەکاتەوە

 

شەممەی داهاتوو کە دەکاتە ١/٨/٢٠٢٠گەشتەنێدەوڵەتییەکان لە هەردووک فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەستپێدەکاتەوە بە ڵام بە مەرج لە کاتی هاتن و چووندا .

 

لەمبارەوە د. ھەست كەریم، بەڕێوەبەری تەندروستی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر لە لێدوانیكدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : “ئەو كەسانەی كە لە ھەرێمی كوردستان گەشت دەكەن دەبێ ئەنجامی پشكنینی كۆرۆنایان پێبێت بە مەرجێك 48 كاتژمێری بەسەردا تێنەپەڕێبێت. بەھەمانشێوە ھەر گەشتیارێك كە دێتە ھەرێمی كوردستان دەبێ ئەنجامی پشكنینی كۆرۆنای پێ بێت، ئەگەر ئەو ماوەیە بەسەر پشكنینەكەدا تێپەڕی بێت تیمەكانی ئێمە پشكنینی بۆ دەكەن و دەبێ ئەو كەسە بەڵێننامە پڕبكاتەوە كە ماوەی دوو ھەفتە لە ماڵەوە خۆی كەرەنتین دەكات

 

هەست کەریم ئاماژە بەوەش دەکات هەموو پلانەکان بە ھەماھەنگی لەنێوان  بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ھەولێر و بەڕێوەبەرایەتی فڕۆكەخانە بەرێوە دەچن و شوێنیش بۆ گەشتیاران ئامادە دەکرێت تا لە کاتی وەستاندا پشوو بدەن  .

 

سەبارەت بەو کەسانەی لە هەرێمی کوردستانەوە دەیانەوێت گەشت بکەن گوتی : پێویستە٧٢ كاتژمێر پێش گەشتكردن پشكنینی كۆرۆنا بكەن بۆ ئەوەی بۆ كاتی رۆیشتنیان ئەنجامی پشكنینەكە دەرچێت

Back to top button