هەولێر : دوو تۆمەتبار بە بڕێکی زۆرمادەی هۆشبەرەوە دەستبەسەرکران

 

لە ڕاگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاشکرای دەکات ، دوو بازرگانی مادە هۆشبەرەکانیان دەستگیر کردووە کە لەو کاتەدا ١٥ کیلۆ گرامیان مادەی هۆشبەر پێبووە .

 

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: “تۆمەتبارەکان خەڵکی شارۆچکەی قەڵادزێن و ماددە هۆشبەرەکەیان لە ئێرانەوە بە قاچاخ هێناوە و ویستوویانە رەوانەی تورکیای بکەن”.

 

دەقی ڕاگەیاندراوەکە

“لە چالاکییەکی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکاندا شەوی رابردوو 25-7-2020 لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە شاری هەولێر، توانرا دەست بەسەر 15کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵدا بگیرێت و دوو تۆمەتباریش بە ناوەکانی (ع.س.ح) و (ئا.م.م ) دەستگیربکرێن.

Back to top button