دۆناڵد تڕه‌مپ: ئه‌وه‌ی له لوبنان ڕوویدا هێرشێكی سه‌ربازی بوو

ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز به‌یرووتی پایه‌ته‌ختی لبنانی هه‌ژاند، به‌رپرسانی لبنانی له‌باره‌ی زیانه گیانی و مادی و هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه لێدوانی جیاوازیان هه‌بوو، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایش له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ڕای گه‌یاند، به‌بڕوای به‌شێك له جه‌نه‌ڕاڵه پله‌باڵاكانمان له ئه‌مه‌ریكا پێیان وایه ئه‌مه هێرشێكی سه‌ربازی بووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه به‌هێزه‌كه‌ی دوێنێی به‌یرووت گوتی، “ئه‌وه ته‌قینه‌وه به‌هێزه‌ی پایته‌ختی به‌یرووتی هه‌ژاند وای كرد له‌گه‌ڵ چه‌ند جه‌نه‌ڕاڵێكی پله‌باڵای وڵاته‌كه‌م ڕاوێژ بكه‌م، بۆیه ئه‌وان پێیان وابوو ئه‌مه هێرشێكی سه‌ربازی بووه نه‌ك ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ئاسایی”.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی، “به‌شێكیش له جه‌نه‌ڕاڵه‌كان پێیان وایه هێرش نه‌بووه، به‌ڵام من پێم وایه جۆرێك بووه له هێرش و به‌ركارهێنانی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره”، له به‌رانبه‌ردا سێ له به‌رپرسه پله‌باڵاكانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا قسه‌كانی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه و ڕایان گه‌یاند ئه‌و به‌بێ زانیاری قسه ده‌كات و كه‌س ئاگاداری قسه‌كانی تڕه‌مپ نییه، ئه‌وان نه‌یانگوتووه ئه‌وه هێرش بووه.
شایانی باسه ئه‌و ته‌قینه‌وه پێش سێ ڕۆژ دێت له ڕاگه‌یاندنی دادگای باڵای نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی كورژرانی ڕه‌فیق حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشتری لبنان كه تێیدا چوار ئه‌ندامی حزبوڵای لبنان تێوه‌گلان و له‌و كوشتنه تۆمه‌تبار كراون.
له‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه حەسەن دیاب، سەرۆک وەزیرانی لوبنان ئه‌مڕۆ چوارشەممە 5ی ئابی 2020ی کردە رۆژی ماتەمینیی نیشتمانی لەو وڵاتەكه‌یدا و هاوكات میشێل عۆن، سەرۆک کۆماری لوبنان داوای‌کرد کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی باڵای بەرگری بەڕێوەبچێت و رێنماییشی دایە سەرجەم هێزە چەکدارەکان کاربکەن بۆ چارەسەرکردنی لێکەوتەکانی ئەو تەقینەوە گەورەیە و هێزەکانیان لە گەڕەکە وێرانبووەکان بگەڕێن بۆ تووندوتۆڵکردنی ئاسایش.
سەرۆک كۆماری لوبنان داوای‌کرد فریاگوزاریی بەپەلە پێشکەشی برینداران بکرێت و شوێن بۆ ئەو خێزانانەن دابینبکرێت، کە بەهۆی ئەو تەقینەوانە زیانیان پێگەیشتووه.