ماکرۆن و ترەمپ لە ڕاوێژکردنێکی تایبەت دان
کۆشکی سپی رۆژی هەینی ڕایگەیاند دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە گەڵ ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە بارەی چۆنیەتی تەقینەوەکەی بەیروت و درێژکردنەوەی گەمارۆی چەک کڕینی ئێران قسەیان کردووە .
جاد دیر ، جێگری بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆشکی سپی لە تویتێکدا دەنووسێت ، هەردووک لایەن نیگەرانی و هاوخەمی خۆیان سەبارەت بە رووداوەکەی بەیروت دەربڕیوە .
ماکرۆن کە لە دوای تەقینەوەکەی بەیروت سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە رۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند ، لە رۆژانی داهاتوودا کار بۆ بەستنی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی دەکات لە پێنا و کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ لوبنان .
بە پێی هەواڵی رۆیتەرز ، فەڕەنسا و چەند وڵاتێکی دیکە تا ئێستا یارمەتی پزیشکی و دەرمانیان گەیاندۆتە لوبنان