وەزارەتی بازرگانی : هەشت ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران لە ئێستادا گەیشتۆتە دەستمان
نەوزاد ئەدھەم، بەرێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات سایلۆکان 98٪ ی گەنمی پێویستیان لە جوتیاران وەرگرتووەو بەم نزیکانەش قۆناغی دووەمی وەرگرتنەکە دەست پێدەکاتەوە .
بەرێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستانهاوکات ئاماژە بەوە دەکات ، “لەو بڕە گەنمەی بۆ جووتیارانی ھەرێمی کوردستان دیاری کراوە کە بڕەکەی390 ھەزار تۆن بووە وەرگیراوە و هاوکاتیش “بەغدا وەک قۆناغی یەکەم بڕی ھەشت ملیار دینار پارەی گەنمی وەرگیراوی ناردووەتە ھەرێمی کوردستان و بەنیازین لە داهاتوویەکی نزیکدا و بەپێی کاتی وەرگرتنی گەنمەکە بەسەر جووتیاراندا دابەشی بکەین