بزانن لە شەووڕۆژێکدا چەند کەس تووشی کۆرۆنا بوون و چنەد کەسی تر بە کۆرۆنا مردوون لە عێراق
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لەئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی خۆیدا کە تایبەتە بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆۆنا ئاشکرای دەکات 3 هەزار و 325 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسەکە بوون .
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا هاتووە له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 17 هه‌زار 125 كه‌س ئه‌نجامدراوه و مردنی 74 کەسی دیکەش بە ڤایرۆسەکە پشتڕاست کراوەتەوە .
2 هەزار و 307 کەسیش چاک بوونەتەوە
بە پێی ئەو ئامارە تا ئێستا كۆی تووشبووان بە کۆرۆنا لە عێراق ژماره‌یان گه‌یشتۆتە 147 هه‌زار و 389 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 5 هه‌زار و 310 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 105 هه‌زار و 504 كه‌سیش به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 36 هه‌زار و 575 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 577 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان و پێشبینی مردنی زیاتر لە ئارادایە .
.